هەڵبژادنێکی باش بەڕێوەچوو و پێشبڕکێکارانە سەرەڕای کەمی رێژەی بەشداریکردن و بوونی چوارچیوەیەکی یاسایی کێشەدار

12.10.2021
Baghdad

 

 "هەڵبژاردنی  پێشوەختەی پەرلەمانی ساڵی 2021 لە ڕووی تەکنیکی و پێشبڕکێوە  بە باشی بەڕێوەدەبرا،  سەرەڕای بوونی کۆمەلێک ئالێنگاری تایبەت بە فەراهەمبوونی هەلی یەکسان بۆ پاڵێوراوان ولایەنە کێشە ئامیزەکانی چوارچێوەی یاسایی"، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکیەتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، خاتو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن هەڵسا بە خستنەڕووی ڕاگەیێندراوی بەرایی نێردەی یەکیەتی ئەوروپا لە رۆژی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەدا کە لە بەغدا بەسترا.

سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکیەتی  ئەوروپا روونیکردەوە کە :" پرۆسەی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی زۆر ئارام و ڕێکوپێک بەڕێوەچوو، دەنگدەران توانیان  ئازادانە گوزارشت لە ویستی خۆیان بکەن، بەڵام ڕێژەی  پێشوازیکردن لە پرۆسەی دەنگدان زۆر نزم بوو.  نزیکەی 100  کەس لە چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا پرۆسەکەیان بە بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاند لە زۆرینەی زۆری ئەو بنکانەی دەنگدان کە چاودێریان دەکردن. لەگەل ئەمەشدا، ئەو چوارچێوە یاساییەی هەلبژاردن کۆمەڵێک  کۆت وبەندی بێپاساو لەسەر مافەکانی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت و گەلێک لایەنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان رێکنەخراون. سەرەڕای رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتیەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، کۆمەڵێک ئالێنگاری جدی سەبارەت بە فەراهەمبوونی هەلی یەکسان لە نێوان کاندیدەکاندا لە ئارادابوون."

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن جەختیشی کردەوە کە " ئازادی ڕاگەیاندن و دەربڕین لە کاتی بانگەشە کەدا بە تەواوی پارێزراو نەبووە، چونکە هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان هەڕەشەیان لێکراوە و سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.و چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیش بە شێوەیەکی کاتی داخرا.هەروەها سنوردارێتی هەبوو لەسەر بەشداری تەواوی ژنان، لە دەرەوەی کۆتای پێشبینیکراو، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئاوارەکانی ناوخۆ".

گرینگە تێبینی ئەوە بکەین کە ئەم دەرخستانەی نێردەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا تا ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردن ڕووماڵ دەکات و هێشتا پرۆسەی گشتی بەردەوامە. وەک ئەنجامە سەرەتاییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندراوە، زۆر گرنگە کە هەموو لایەنەکان لە ڕێگەی یاسایی بەردەستەوە بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە سکاڵایەک کە ڕەنگە لەسەر ئەنجامی دەنگدانەکە هەبن بەکار بهێنن. پێویستە کاندیدەکان و دەنگدەرانیش پاش ڕۆژی هەڵبژاردن سەلامەت بن" ڤیولا ڤۆن کرامۆن، وتی و ئاماژەی بەوە کرد:"چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا لەو وڵاتە دەمێننەوە بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی دوای هەڵبژاردن".

دۆمێنیک رویز دیڤێسا، سەرۆکی شاندەکەی پەرلەمانی ئەوروپا، کە وەک بەشێک لە تیمی چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا چاودێریی ڕاپرسییەکانی کردووە، بەیاننامەی سەرەتایی یەکێتی ئەوروپای پەسەند کرد و ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی گشتی ئارام و بە باشی ڕێک خراوە، بەڵام کەمی بەشداری ئاماژەیەکە کە متمانە بە سیاسیەکانی عێراق ڕوو لە کەمییە. بزووتنەوەی تشرین بێهیوایییەکی زۆری خەڵکی عێراقی نیشاندا سەبارەت بە جەمسەرگیریی سیاسەت کە بە شێوازێکی تایفەگەری رێکخراو کارلەسەر پرسە سیاسییەکان ناکەن. پەرلەمانی نوێ بەرپرسیارێتییەکی گەورەی دەبێت بۆ ئەوەی چالاکانە لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنیدا تێکەڵ بێت و نیگەرانی هاوڵاتیان بخاتەڕوو"

نێردەی چاودێری هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا لە ماوەی دوو مانگدا ڕاپۆرتێکی کۆتایی گشتگیر بڵاودەکاتەوە لەگەڵ ڕاسپاردەکان بۆ باشترکردنی کوالیتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.