هەڵبژاردنەکان پێشبڕکێکارانەن سەرەڕای کەمی بەشداریکردن و بوونی کێشە لە چوارچێوە یاساییەکاندا بەغدا، 12ی تشرینی یەکەمی 2021

12.10.2021

ئەم راگەیاندنە سەرەتاییەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن بەرلە کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکرێتەوە، بەڵام کۆمەڵێک قۆناغی هەستیار ماوە لەوانە خشتەکردنی ئەنجامەکان و یەکلایی کردنەوەی سکاڵا. لە ئێستادا نێردەری چاودێری هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا لە پێگەیەکدایە کە تەنیا دەتوانێ سەرنج لەسەر چاودێری هەڵبژاردنەکان بدات کە تا ئێستا ئەنجامدراوە و دواتر هەڵدەستێ بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی، لەوانە شیکاری تەواو و ڕاسپاردە لەسەر چاکسازی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت. رەنگە نێردەری چاودێری هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا هەرکاتێ بە گونجاوی زانی لێدوانی زیاتر لەسەر بابەتی پەیوەست بە هەڵبژاردن بدات

Download the statement: