یەکێتی ئەوروپا یادی قوربانییەکانی ئێزیدی دەکات و بانگەواز بە دادپەروەری دەکات
یازدە ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش ئێزیدیان کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەس کوژران و ٧٠٠٠ ژن و منداڵیش ڕفێندران و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و بازرگانییان پێوە کراوە. بەشێک لەو ژنە گەنجانە تەنیا لەم دواییانەدا توانیویانە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان. ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا یادی ئەم کارەساتە دەکاتەوە.
یەکێتی ئەوروپا بە توندی لەگەڵ یەکێتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقدا وەستاوە، لەگەڵ ڕێزگرتنی تەواو بۆ هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینییەکەی کە کۆمەڵگەی ئێزیدی بەشێکی دانەبڕاوە لێی. بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی عێراق، کۆمەڵگاکە بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین بەربەست کە ڕێگرییان لێدەکات لە گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان، بەتایبەتی لە شەنگال؛ هەروەها نیگەرانی ئەمنییان هەیە و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە سەرەتاییەکان سنووردارە.
هەربۆیە یەکێتیی ئەورووپا بانگەوازی خۆی لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، کە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی بارودۆخی ژیان لە شنگال و ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆی کۆمەڵگەی ئێزیدی دەدات.
هەروەها ئەم ڕۆژە بیرخستنەوەیەکی گرنگە بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانانەی کە داعش ئەنجامی داوە، دژی هەموو قوربانییەکان. قوربانیانی داعش و ڕزگاربووان بە کۆمەڵگەی ئێزیدیشەوە شایەنی دادپەروەرین. ئێمە پێشوازی لە هەموو کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردن لەم لێپرسینەوەیە.